بافڵ تاڵه‌بانی له به‌غداوه: هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجام بدرێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی عه‌زم جه‌ختیان له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غداد له‌گه‌ڵ موسه‌نا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی عه‌زم كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نزار ئامێدی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و د. خالید شوانی، وه‌زیری دادی عیراق ئاماده‌یبوون، چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوه‌تی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان به گرنگ زانرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خرایه به‌ر باس و جه‌خت له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كرایه‌وه.
PM:08:06:12/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت