زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی تاقیگەی زیرەکی دەستکردی Petraeus دەکاتەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی 10ـی 2025، زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی رایگەیاند، هەڵدەستێت بە کردنەوەی تاقیگەی زیرەکی دەستکردی Petraeus "لە پێناو پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد بە زمانی ناوخۆیی."
زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی "بە شانازییەوە بانگهێشتتان دەکات بۆ ڕوماڵکردنی ناساندنی تاقیگەی زیرەکی دەستکردی Petraeus، سلێمانی، عێراق – 13ی تشرینی یەکەمی 2025 کاتژمێر ٥ی پاش نیوەڕۆ- زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی تاقیگەی زیرەکی دەستکردی Petraeus لە مەراسیمێکدا دەناسێنێت."
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم تاقیگەیە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بنیاتنانی توانای توێژینەوە لە بواری زیرەکی دەستکرددا لە پێناو گەشەپێدانی زمان و دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوچەکە لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە بە ئاستێکی جیهانی.
ئەم دەستپێشخەرییە پاڵپشتیکراوە لەلایەن "جەنەڕاڵ دەیڤید پێترایۆس و هاوبەشە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکان، لە نێوانیاندا کلارا کالۆدێرۆڤیچ."
ئامانجی تاقیگەکە پەرەپێدانی مۆدێلی زمانی کوردی و ناوچەییە بە شێوەیەکی بەهێز تا بتوانێت داهێنان لە بواری پەروەردە، چاودێری تەندروستی، وزە و کەرتە گرنگەکانی دیکەدا بباتە پێشەوە. تاقیگەی زیرەکی دەستکردی Petraeus لەسەر مۆدێلێکی سێ چینە بنیات نراوە کە بریتین لە: زیرەکی دەستکردی سەرەکی، و مۆدێلی زمانی بنەڕەتی کە بە شێوەزاری کوردی سۆرانی دەستپێدەکات، لەگەڵ ئامرازی کارپێکراوی دیکە بۆ دروستکردنی چارەسەری تایبەتمەند بۆ سیستەمی بوارە جیاوازەکان.
ئەم تاقیگەیە هەنگاوێکیشە بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژە کارسازی و فێرکارییەکانی فێرخوازان. لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە، زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی شانبەشانی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی، ناوەندێکی هاوبەش دادەمەزرێنێت بۆ دروستکردنی چارەسەری زیرەکی دەستکردی پەیوەندیدار لە ڕووی کولتووری و زمانەوانییەوە کە کۆمەڵگاکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا بەهێز دەکات.
بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی ئامادەبوونتان دەکەین.
تکایە ناوی سیانی ئامادەبووان بنێرن بۆ واتسئاپی ئەم ژمارەیە: 8000 083 0771
PM:05:24:12/10/2025
ئهم بابهته 608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت