هەفتەی داهاتوو یەكەم بارانبارین دەست پێدەكات


وێستگه‌نیوز – 

ئەمڕۆ هەینی، 10ی تشرینی یەكەمی 2025، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی كرد، کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بارانبارین دەست پێبكات.

دەستەی كەشناسی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نەخشەی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکات، کە یەکشەممەی داهاتوو پڕوشكە باران و هەورە بروسكە دەست پێدەكات و باران بارینەكە دەبێتە مامناوەند و لە هەندێك لە ناوچەی شارەكانی باكووری وڵات بەخۆڕ دەبارێت.
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت بارانبارین بە شێوەیەکی پچڕپچڕ بەردەوام بێت تا نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بارانبارینە یەکەم نیشانەکانی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵە.


PM:12:13:10/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو