سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم سوپاسی سه‌رۆكی توركیا ده‌كات
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی توركیا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانی دا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانیی توركیا بۆ سلێمانی ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "سوپاس و پێزانینمان بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی كۆماری توركیا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی دا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانیی توركیا بۆ سلێمانی ده‌ست پێبكه‌نه‌وه".
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه كه "ئه‌م بڕیاره له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیادا دێت كه دڵنیاین یارمه‌تیده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانی زیاتر به هاریكاریی هاوبه‌ش و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا و به‌تایبه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانماندا له سنووری سلێمانی ده‌بێت".
پێشتریش ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌یدا رایگه‌یاند كه توركیا بڕیاریـدا گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی دووشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، توركیا راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی تر بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درێژكرده‌وه.
یه‌كه‌مجار توركیا له 3ی نیسانی 2023، ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا داخست، ئه‌وه‌ش به پاساوی "زیادبوونی چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له سنووره‌كه و زیادبوونی هه‌ژموونی ئه‌و پارته له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا.
له ساڵی 2003دا به‌ردی بناغه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی دانرا و له ساڵی 2005 به فه‌رمی كرایه‌وه.
PM:09:30:09/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت