مه‌سرور بارزانی: پێشوازی له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پێشوازی له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "هیوادارین رێگه خۆش بكات بۆ سه‌قامگیری درێژخایه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "پێشوازی له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه ده‌كه‌ین، كه هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاره‌نووسسازه به‌ره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له ناوچه‌كه‌دا".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "هیوادارین ئه‌مه ڕێگه خۆش بكات بۆ سه‌قامگیری درێژخایه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی مه‌سرور بارزانی دوای ئه‌وه دێت كه دوای دوو ساڵ لە جەنگ ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد كه ئیسرائیل و حەماس قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتییان لە غەززە واژۆ کردووە.
PM:07:18:09/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت