نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان پرسه هه‌رێمییه‌كان و په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانیان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند كه "ده‌رفه‌تێك بوو له كاتێكی گونجاو‌دا بۆ ئاڵۆگۆڕكردنی بیروڕا له باره‌ی پرسه هه‌رێمییه‌كان و په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كان".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نقه‌ره له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبووه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نزیكه‌ی كاژێرێكی خایاند.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، نێچیرڤان بارزانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (X) نووسیویه‌تی: "خۆشحاڵ بووم كه ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كۆبوومه‌وه. ده‌رفه‌تێك بوو له كاتێكی گونجاو‌دا بۆ ئاڵۆگۆڕكردنی بیروڕا له باره‌ی پرسه هه‌رێمییه‌كان و په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا".
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت: "باسمان له رێگه‌كانی به‌هێزكردنی زیاتری پێكه‌وه‌كاركردن و په‌ره‌پێدانی ئاشتی، سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانیی هه‌رێمی كرد".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی نێوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی و هاكان فیدان باسیان له پرسی ئاو له‌نێوان توركیا و عێراقدا كرد.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت كه"نێچیرڤان بارزانی داكۆكیی له پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان عێراق و توركیا كرده‌وه، به شێوه‌یه‌ك، به‌ڕێوه‌بردنی ئاو هه‌موو پێداویستییه‌كانی هه‌ردوولا دابین بكات".
PM:06:24:09/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت