نەرمین مەعروف: رەنگە ساڵی 2026 عێراق بودجەی نەبێت
وێستگەنیوز_
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، رەنگە ساڵی 2026 عێراق بودجەی نەبێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "پێشبینییەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە رەنگە ساڵی 2026 عێراق بودجەی نەبێت".
بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران، "بەگوێرەی دوایین سەرژمێری پێویستە پشکی هەرێم لە بودجە %14.1 بێت".
لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە نەک خێر".
AM:09:05:15/09/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت