"جه‌نگی ئیسرائیل و ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی سه‌وزه و میوه‌ی هه‌رێم نابێت"
وێستگه‌نیوز، عومه‌ر ئه‌حمه‌د-
حاجی سه‌روه‌ر سه‌رۆكی سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی تایبه‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه نرخی هیچ سه‌وزه و میوه‌یه‌ك له عه‌لوه گران نه‌بووه و نرخه‌كان هه‌روه‌ك خۆیه‌تی.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ڵێت: "ئێستا به‌روبوومی خۆماڵی له هه‌رێم هه‌یه و هیچ پێویستمان به هاورده‌ی ده‌ره‌وه نییه و تا مانگ 11 به‌روبوومی ناوخۆیی هه‌یه و پێویست به‌بازاڕی ده‌ره‌وه نابێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌و جه‌نگه‌ی ئیسرائیل و ئێران هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر بازاڕی سه‌وزه و میوه‌ی هه‌رێم نابێت".
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی سوپای ئیسرائیل هێرشێكی به‌رفراوانی كرده‌سه‌ر بنكه سه‌ربازی و ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و زانای ئه‌تۆمی كوشت. له كاردانه‌وه‌ش شه‌وی رابردوو ئێران هێرشی مووشه‌كی بۆسه‌ر ئیسرائیل ده‌ستپێكرد، هه‌ردوولاش به‌ڵێنیان داوه درێژه به هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر یه‌كتر بده‌ن.
PM:12:27:14/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت