ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرۆژەی رووناکی پەسەند کرد
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستام کۆبووەوە و پرۆژەی رووناکی پەسەندکرا.
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی کارەبی 24 کاتژمێری بە پێنج قۆناغ دیاریکردووە و هەر قۆناغێک نرخەکەی جیاوازە، تاوەکو 400 کیلۆوات 72 دینارە، لە 400 بۆ 800 کیلۆوات 108دینارە.
نرخەکان لە 800 بۆ 1200 کیلۆوات 175 دینارە و لە 1200 بۆ 1600 کیلۆواتیش دەبێتە 265 دینار، بەڵام ئەگەر ماڵێک بەکارهێنانی کارەبای مانگانەی لە 1600 کیلۆوات تێپەڕێت، نرخی هەر کیلۆواتێکی دەبێتە 350 دینار.
هاوکات، هەر ماڵێک مانگانە تاوەکو 800 کیلۆوات کارەبا بەکاربهێنیت بڕی 72 هەزار دیناری بۆ دێتەوە، بەڵام ئەگەر بگاتە هەزار کیلۆوات بڕی 107 هەزار دیناری بۆ دێتەوە، لە قۆناغی چوارەمدا نرخی 300 کیلۆوات دەبێتە 80 هەزار دینار و لە قۆناغی کۆتایشدا کە نرخی هەر کیلۆواتێکی بە 350 دینار دیاری کراوە بەکارهێنانی 300 کیلۆوات دەبێتە 105 هەزار دینار.
لە پرۆژەی رووناکیدا نرخی کارەبای بازرگانی هاوشێوەی کارەبای ماڵان گرانتر کراوە و هەر کیلۆواتێکی لە 156 دینارەوە بووەتە 185 دینار، بۆ پرۆژەی کشتوکاڵی لە 36 دینارەوە بووەتە 60 دینار و پیشەسازیش لە 145 دینارەوە بووەتە 160 دینار، دامودەزگا میرییەکانیش لە 140 دینارە و گەیشتووەتە 160 دینار.
PM:02:01:14/05/2025
ئهم بابهته 1072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت