تەندروستیی هەولێر: بەهۆی خۆڵبارین 41 هاوڵاتی تووشی تەنگەنەفەسی بوون
وێستگەنیوز_
تەندروستیی هەولێر رایدەگەیەنێت، "بەهۆی خۆڵبارین 41 هاوڵاتی تووشی تەنگەنەفەسی بوون".
سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر، رایگەیاند، دوای گۆڕانی کەشوهەوا و خۆڵبارین بەهۆی هەناسەتووندی 41 هاوڵاتی سەردانی هەر چوار فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، نەخۆشخانەی رڕزگاری، نەخۆشخانەی هەریر، فریاکەوتنی ساڕێژ سنوری تەندروستیی خەبات و نەخۆشخانەی گشتیی شەقڵاوەیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای چارەسەری پێویست و پێدانی رێنمایی خۆپارێزی لەلایەن پزیشکی ئێشکگر، رەوانەی ماڵەوەکراون".
PM:12:51:14/05/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت