سودانی سكاڵا له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێك تۆمار ده‌كات كه باسی له قاچاغی نه‌وت له هه‌رێم كردوه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سكاڵایه‌ك له‌دژی مسته‌فا سه‌نه‌د، په‌رله‌مانتاری عێراق به‌رزكردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره پۆستێكی وه‌ك رێكلامێكی ته‌نزئامێز له فه‌یسبوك كردوه‌و باسی له قاچاغی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان كردوه كه به‌وته‌ی خۆی به چاوپۆشینی به‌غدا ده‌كرێت.
مسته‌فا سه‌نه‌د رایگه‌یاندوه كه ئه‌و پۆسته‌ی سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه، له 23ی نیسانی رابردوو بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوێنێش له پۆستێكی دیكه‌دا وتویه‌تی كه له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت و نوسیویه‌تی: "ئه‌مه هه‌لێكی زۆر باشه بۆ ئاشكراكردنی دۆسیه‌ی قاچاغی نه‌وت له‌به‌رده‌م دادگا".
له پۆسته‌كه‌ی 23ی نیساندا، مسته‌فا سه‌نه‌ند به ته‌نزه‌وه داوای له خاوه‌ن ته‌نكه‌ره‌كان كردوه په‌یوه‌ندی به چه‌ند ژماره‌یه‌كه‌وه بكه‌ن كه خۆی له پۆسته‌كه‌یدا بڵاویكردوه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌بیانوی ئه‌و ئاگاداری و رێكلامه‌وه، ویستویه‌تی ئه‌وه بدات به‌گوێ خه‌ڵكدا كه تانكه‌ره‌كان له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێره‌وه نه‌وتی ره‌ش و نه‌وتی خاو بۆ به‌نده‌ر عه‌باس له ئێران و ده‌گوازنه‌وه تا له‌وێوه هه‌نارده به‌نده‌ری فوجه‌یره بكرێت.
مسته‌فا سه‌نه‌د به خاوه‌ن ته‌نكه‌ره‌كانی وتوه كه نرخی یه‌ك تۆن نه‌وت له سلێمانییه‌وه 75 دۆلار و 100 دۆلاریش پاداشت، له هه‌لێریشه‌وه یه‌ك تۆن 98 دۆلاره و 100 دۆلاریش وه‌ك به‌خشش وه‌رده‌گرن.
په‌رله‌مانتاره‌كه هه‌ر به ته‌نزه‌وه نوسیویه‌تی: "بۆ زانیاریتان بابه‌ته‌كه فه‌رمی نییه (قاچاغی نه‌وت به ئاگاداریی حكومه‌تی هه‌رێم به چاوپۆشینی به‌غدا ده‌كرێت، واته هیچ ترسێكی نییه)، پاشان نوسیویه‌تی: "رزق به‌ده‌ست خوایه، ئه‌ی ره‌ززاق".
AM:09:48:16/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت