"كچێك به‌ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ست دا"


وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ كچێكی‌ ته‌مه‌ن 18 ساڵ‌ به‌ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ست دا و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌.

عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كچێكی 18 ساڵان به‌ناوی (گ. م. ع.) كه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی به‌ته‌زووی كاره‌با برینداربووبوو هێنرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار".

عه‌قید عه‌لی جه‌مال قدووری ده‌ڵێت: "دوای چاره‌سه‌ری پێویست به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ كچه‌كه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا".

وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "پاش گه‌یشتنی به‌سلێمانی، كچه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا".

راشیگه‌یاند كه‌ له‌ئێستادا پۆلیس له‌سه‌ر چۆنێتی و هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.


PM:08:55:29/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت