كۆمپانیای گۆران نێت به هاوكاریی كۆمپانیای هواوی خزمهتگوزاریی ئینتهرنێت بهرهوپێش دهبات
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سێڤن نێت رایگهیاند كه توانیویانه بە سەرکەوتوویی سیستەمی خزمەتگوزارییەکانی گۆران نێت بە "نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەمیانە و بە هەماهەنگی لەگەڵ گەورە کۆمپانیای هواوی" پەرەپێبدەین، ئهوهش لەپێناو پێشکەشکردنی "باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووان و هاوڵاتیان.
خالید محەمەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سێڤن نێت (Goran Net 4.5G+) ڕایگەیاند: ئەم بەرەوە پێشخستنە گەورەیە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی خزمەتگوزاریەکی باشتر بەۆ بەشداربوان و لە هەمان کاتیشدا دوپاتکردنەوەی کۆمپانیایە بۆ گەیشتن بە بەرزترین ئاستی تەکنەلۆجیای پەیوەندیەکان و ئاماداکاریە بۆ بەرەو پێشخستنی زیاتری بواری ئینتەرنێت."
وتیشی: "پێخۆشحاڵین بەم بەرەوپێشچوونە تەکنەلۆژییە کە میوەی هەماهەنگیمان بوو لەگەڵ گەورە کۆمپانیای تەکنەلۆژی هواوی. بێگومان، ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین کە دەستپێشخەربین لە هێنانە ناوەوەی نوێترین تەکنەلۆژیاکانی سەردەم بۆ ناو خاکی عیراق. هەروەها، دووپاتی دەکەینەوە کە لە ڕێگەی هاوبەشیکردنمانەوە لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو، بەردەوام دەبین تاوەوکوو بتوانین ئینتەرنێت و خزمەتگوزارییەکان بگەیەنینە بەرزترین ئاست بۆ خزمەتێکی زیاتر بە بەشداربووان و هاونیشتیمانیانمان. ”
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سێڤن نێت ئاشكرایكرد كه "ئەم سەرکەوتنە بە هەوڵ و خەمخۆری گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپەکە هاتەدی لە میانەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و پێویستی پێشکەشکردنی تازەترین و پێشکەوتوترین خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە بەشداربوان و هاونیشتیمانیان."
هاوکات، چێنجی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی لە عیراق، باسی لە هەماهەنگییەکەیان کرد لەگەڵ کۆمپانیای سێڤن نێت و بە "وەچەرخانێکی گرنگی" زانی لە بەرەوپێشچوونی سیستمی خزمەتگوزارییەکانی، دهشڵێت: بەردەوام دەبین و لە هەوڵدا دەبین بۆ ئەوەی نوێترین تەکنەلۆژیاکانی سەردەم بگەیەنین بە عیراق و وڵاتانی دیکەش وە بتوانین خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە سەرانسەری جیهاندا بۆ ئاستێکی پێشکەوتووتر بگۆڕین.
کۆمپانیای SEVENNET LAYERS کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتییە و بە شێوەیەکی پێشکەوتووی نەوەی چوارەمی LTE براودباند لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکات. یەکێکە لەو کۆمپانیایانە کە لە ژێر چەتری گروپی وەبەرهێنانی فاروقFIG) (دایە. خزمەتکردنی کڕیارەکانی بە چەندین پاکێج و ئۆفەر کە لەگەڵ هەموو کەسێک و بەکارهێنانی ڕۆژانەی داتاکانی ئینتەرنێتیان دەگونجێت، ئەرک و ستراتیژی کۆمپانیاکە.
PM:06:23:29/04/2024
ئهم بابهته 4384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت