زانکۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دابەزاندن و شوێن گۆڕین بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز_
زانکۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 دەرفەتی دابەزین و شوێن گۆڕینیان پێدەدرێت لە نێوان زانکۆکان و بەشەکان بۆ سەرجەم سیستەمەکانی خوێندن.
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە رێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی تایبەت تەنھا بە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، لە ڕۆژی دووشەممە 31ـی 10 بۆ 15ـی 11ـی 2022 لە رێگای لینکێکی تایبەتی ئۆنلاین لەسەر سایتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی دەتوانن داواکاری تۆمار بکەن.
دەشڵێت، "دابەزان و شوێن گۆڕینەکە بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار وکۆنمرەی ئەو بەشەی داوای دەکات و بە ڕەزامەندی هەردوو بەشەکە وتۆماری گشتی، بەجۆرێک تەنها دەرچووانی قۆناغی شەشەمی ساڵی خوێندنی 2021-2022 سودمەند دەبن لەم دەرفەتە نەک ساڵانی رابردوو ."
ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە خوێندکار ئەم کارانە بکات پێش داواکردنی دابەزاندن و شوێن گۆڕین:
1. پێویستە خوێندکار تۆمارکردنی تەواو کردبێت بە سەرکەوتویی و فۆرمی زانیاری خوێندکاری بەدەست ھێنابێت.
2. دڵنیابوون لە کریدتی خوێندکار بۆ بەشی داواکراو و کەمترین کۆنمرەی ورگیراو لە بەشی دووھەم لە سیستەمی زانکۆلاین.
3. خوێندکار تەنھا یەک جار بۆی ھەیە داوای دابەزین و شوێن گۆڕین بکات و داوکاری دووھەمی رەتدەکرێتەوە.
AM:09:59:30/10/2022
ئهم بابهته 2192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت