‌پاریس سانجێرمان گرێبەستێكی گەورە پێشكەشی بەرشەلۆنە دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستێكی گەورە بۆ گواستنەوەی لامین یامابڵ ئامادە دەكات 

ڕۆژنامەی "لۆ پاریس"ی فەرەنسی دووپاتی کردەوە کە پاریس سانجێرمان درێژە بە دانوستانەکانی لەگەڵ ژینگەی یاریزانەکە دەدات و ئەگەر ڕەزامەندی خۆی دەرببڕێت ئەوا ئۆفەرێکی 200 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە بەرشەلۆنە دەکات بەمەبەستی گواستنەوەی  ئەو یاریزانە.

یاریزانە 16 ساڵانەکە گرێبەستی ئێستای لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، لەم وەرزەشدا 44 یاری ئەنجامداوە و 6 گۆڵی تۆمارکردووە و 6 ئەسیستیشی لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا کردووە.


PM:07:49:23/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌