‌ئەنچیلۆتى : بڕیارەکانى داوەر بێ کەم و کوڕى بوو

وێستگە سپۆرت-

کارلۆ ئەنچیلۆتى دڵخۆشە بەوەى کە نزیکن لە نازناوى خولى ئیسانى و دەشڵێت بڕیارەکانى داوەر لە جێگەى خۆی بوون .

دوای بردنەوەیان لە کلاسیکۆ، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید دوپاتیکردەوە، یارییەکی ئاست یەکسانیان ئەنجامدا و بەرشەلۆنە هەوڵیدا دەست بە کێبڕکێی لا لیگا بکاتەوە، بەڵام خۆیان تا دواسات جەنگان و لە کۆتایدا گۆڵەکەی بێلینگهام بردنەوەی بۆ بەدەست هێنان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ مشتومڕێک لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان نابینێت، بە هیچ بەڵگەیەک ئەو تۆپەی لە لێدانە گۆشەکەوە کەوتە دەستی لۆنین دیار نییە کە گۆڵ بووە یان نا، جیا لەوەش لێدانە سزاکەشیان بە تەواوی دروست بووە کۆبارسی لە ڤاسکێزی داوە.

وتیشی: بردنەوەیەکی گرنگ بووە و لە پێگەیەکی زۆر باشدان و هەنگاوێکی گەورەیان بۆ بردنەوەی نازناوەکە ناوە، هەفتەکەش بە گشتی لەبیرنەکراو بوو، هەورەها شاناززی بە یاریزانەکانمەە دەکەم.


AM:09:13:22/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌