‌بایرن میونخ یاریزانێکى بەرشەلۆنەى دەیەوێت

وێستگە سپۆرت-

یانەى بایرن میونخى ئـەڵمانى دەیەوێ گرێبەست لەگەڵ دى یۆنگى هۆڵندى و ئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە واژوو بکات

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ریلیڤۆ"ی ئیسپانی، بایرن میونشن خواستێکی نوێی هەیە بۆ ئەوەی یاریزانێکی دیکەی بەرشەلۆنە بگرێتەوە جگە لە ئاراوخۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو یاریزانە فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندییە، کە پێشتر بایرن میونشن ویستبووی هاوینی ڕابردوو بیگوازێتەوە بەڵام ئەو گواستنەوەیە ئەنجام نەدرا.

دی یۆنگ لە وەرزی داهاتوو مووچەی 18 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، دوای وەرگرتنی پاداشتی دڵسۆزی.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەمەش بارسێلۆنا پێشوازی لە بیرۆکەی ڕۆیشتنی دی یۆنگ دەکات، کە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ گەنجینەی وڵاتەکەی دەستدەکەوێت، کە ڕەنگە لە نێوان ٦٠ بۆ ٧٠ ملیۆن یۆرۆدا بێت.

بایرن میونشن بە نیازە لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەهێزکردنى تیپەکە تەرخان بکات، ئەمە جگە لەوەی کە لە فرۆشتنی یاریزانان داهاتیان هەیە.


AM:10:33:20/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌