‌چوار ڕاهێنه‌ر له‌ لیستى ڕاهێنه‌رایه‌تى به‌رشه‌لۆنه‌ دوورخرانه‌وه‌ بۆ جێگه‌كه‌ى چاڤى

وێستگە سپۆرت-

چوار ڕاهێنه‌ر له‌ لیستى سه‌رۆكایه‌تى به‌رشه‌لۆنه‌ دوورخرانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى چاڤى بگرنه‌وه‌.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بڵاویکردەوە، ڕۆبێرتۆ دی زێربی ڕاهێنەری ئیتاڵی کە ڕاهێنەری یانەی برایتۆنی ئینگلیزییە، چیتر لەنێو بژاردەکاندا نییە بۆ جێگرتنەوەی چاڤی لە بەرشەلۆنە.

ئاماژەی بەوەش کردوووە، هەمان شت بۆ میکێل ئارتێتا ئیسپانی و ڕاهێنەری ئارسناڵ و هەورەها تۆماس توخێل و جولیان ناگلسمان دەگونجێت.

موندۆ له‌ كۆتایشدا ده‌ڵێت لە ئێستادا لیستی پاڵیوراوەکان تەنیا سێ ناو هەیە، ئەوانیش هانس فلیکی ئەڵمانی، لویس ئینریکی ئیسپانی و ڕافایل مارکێزی مەکسیکین .


AM:10:31:28/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌