‌هه‌واڵێك هانده‌رانى ڕیاڵ مه‌درید نیگه‌ران ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا تیشکیان خستووەتە سەر ئەو پێکانەی کە ئیدواردۆ کاماڤینگای یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید لە یارییەکەی دوێنێی فەرەنسا بەرامبەر چیلی تووشی بووە.

هەردوو هەڵبژاردە لە یارییەکی دۆستانەدا لە کاتی پشووی نێودەوڵەتیدا یەکتریان بینی، کە فەرەنسا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە یارییەکەدا کاماڤینگا تووشی پێکان بوو لە پاژنەی پێیدا، ئەمەش وایکرد لە گێمی یەکەمدا بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌

ڕۆژنامەی "AS"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کاماڤینگا ئازارێکی زۆری هەیە، چونکە لەکاتی جێهێشتنی یاریگاکەدا بەردەوام بوو لە لاوازی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی سەرچاوەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا، پشکنینە سەرەتاییەکان ئاماژەن بۆ بونى ئازار له‌ پاژنەی پێی چەپی کاماڤینگا.

ڕاگەیەندرا کە کاماڤینگا پشکنینی پزیشکی زیاتری بۆ دەکرێت لە ڕیاڵ مەدرید، ڕۆژی چوارشەممە، بۆ دیاریکردنی ڕادەی پێکانەکەی و ماوەی چاوەڕوانکراوی ئامادەنەبوونی.

ئەم پێکانە چەند ڕۆژێک پێش یارییەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی دێت لە یاری چوونى قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کە ٩ی نیسانی داهاتوو، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.


AM:10:39:27/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌