‌نیمار خۆى پێشکەشى بەرشەلۆنە کردووە

وێستگە سپۆرت-

نەیمار جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی خۆی پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، نەیمار خۆی پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە، ئەمەش دوای ڕۆیشتنی مێسی بۆ ئینتەر میامی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ کەمکردنەوەی مووچەکەی، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ پرۆسەی گەڕانەوەی بۆ تیپی کەتەلۆنی.

جێگای سەرنجە کە نەیمار لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٧ لە بەرشەلۆنە یاری کردووە.


AM:09:56:08/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری