‌هیلال گرێبەستێکى خەیاڵى پێشکەشى ڕامۆس دەکات

وێستگە سپۆرت-

یانەى هیلالى سعودى گرێبەستێکى خەیاڵى پێشکەشى سێرجیۆ رامۆسى ئیسپانى و بەرگریکارى یانەى پاریس سانجێرمان دەکات.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە یانەى هیلال هەوڵدەدات بە ئۆفەرێکی فەلەکی بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک سێرجیۆ ڕامۆس ڕازی بکات.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گرێبەستەکەی ڕامۆس لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، هەروەها هیچ ئاماژەیەک نییە سەبارەت بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ نوێکردنەوەی یاریزانەکە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی هیلال زۆرترین ئارەزووی گرێبەستە لەگەڵ ڕامۆس هەیە.


PM:01:50:31/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری