كاردانه‌وه‌ى ئه‌نچیلۆتى پاش شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر مانچسته‌ر سیتى
وێستگە سپۆرت-
كارلۆ ئه‌نچیلۆتى ئیتاڵی و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید دڵته‌نگه به شكستى یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر مان سیتى و ده‌ڵێت سه‌ره‌تاییه‌كى خراپمان ده‌ستپێكرد.
له لێدوانێكیدا پاش یارییه‌كه ئه‌نچیلۆتى وتى: ئەنجامەكەم بەدڵ نییە، لەبەرئەوەی چوار گۆڵمان لەسەر تۆمارکراوە، دەبوو باشتر بەرگریی بكەین.
ئه‌نچیلۆتى ستایشى مان سیتى ده‌كات و ده‌ڵێت سیتی یانەیەكی بەهێزی ئەوروپایە و باشترین یاری دەكات.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌نچیلۆتى وتى: دەستپێکمان خراپ بوو، بەڵام دواتر گەڕاینەوە نێو كەشی یارییەکە و باشتر دەرکەوتین، تۆماركردنى سێ گۆڵ باش بوو بۆ یارى گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له یارى گه‌ڕانه‌وه به‌م شیچوه‌یه به‌رگرى بكه‌ین ده‌دۆڕێین.
له كۆتایشدا ئه‌نچیلۆتى وتى: سەرەڕای دۆڕاندن هێشتا بە زیندویی ماوینەتەوە، پێویستە لە بێرنابیۆ بەهێزەوە بەرگری بكەین وهانده‌ران پشتگیریمان بكه‌ن.
AM:10:32:27/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوه‌ته‌وه