لێدوانى ئه‌نچیلۆتى دواى بردنه‌وه گه‌وره‌كه‌یان له مایۆركا
وێستگە سپۆرت-
كارلۆ ئه‌نچیلۆتى جه‌ختده‌كاته‌وه به‌ختى هه‌یه ڕاهێنه‌رى ڕیاڵ مه‌دریده و ده‌شڵێت ئه‌مشه‌و شه‌وێكى نمونه‌یی بوو بۆ یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان.
له دواى یارییه‌كه و له لێدوانێكیدا ئه‌نچیلۆتى وتى: به ڕاستى ئه‌مشه‌و شه‌وێكى نمونه‌یی بوو به تایبه‌ت بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ى كه ئه‌م وه‌رزه كه‌م به‌شداریان كردووه.
ئه‌نچیلۆتى ده‌شڵێت: به به‌خته كه ڕاهێنه‌رى ڕیاڵ مه‌دریده‌وه و پێكهاته‌یه‌كى باشى له بهردهسیته و ده‌بێت گۆڕانكارى ئه‌نجام بدات له یارییه‌كاندا چونكه وه‌رزێكى درێژیان له پێشه.
له كۆتایشدا له باره‌ى ئه‌سینسیۆ و یۆڤیجهوه ئه‌نچیلۆتى وتى: ئه‌سینسیۆ ئاستێكى بێ وێنه‌ى پێشكه‌ش كرد و هیوادارم یارى داهاتووش هاتریك تۆمار بكات ، یۆڤیجیش له‌و چه‌ند خوله‌كه‌ى به‌شداریكرد زۆر باش بوو.
AM:09:43:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3276
جار خوێنراوهتهوه