لێدوانی كومان پێش یاری یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
کومانی هۆڵندی و ڕاهێنهرری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جه‌ختده‌كاته‌وه ئەنجامی یاریەکەش نازناوی خولی ئیسپانیا یەکلا ناکاتەوە.
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یاری یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید كومان وتی: ڕیاڵ مه‌درید یانه‌یه‌كی به‌هێزه و ڕكابه‌رێكی سه‌خته و ئه‌نجامی ئه‌م یارییه‌ش بێگومان پاڵه‌وانی خول یه‌كلایی ناكاته‌وه.
کومان وتی: یاریەکی ئاسان نیە بۆ هیچ لایەنێکمان و چاوەڕوانی ڕكابه‌رییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین هیواداریشم میسی لە یاری کلاسیکۆدا یەکلاکەرەوە بێت و لە باشترین ڕۆژی خۆیدا بێت.
كومان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی ئێستا یانه‌كه‌ی ئێمه زۆرباشه و هه‌میشه یانه‌ی شاهانه‌ش یانه‌یه‌كی گه‌وره بووه و خاوه‌ن ڕاهێنه‌رێكی زۆر باشن ئامادەنەبوونی رامۆس و ڤارانیش بۆ ئێمە زۆر گرنگە بهلاَم بێگومان یانه‌كه شوێنگه‌ره‌وه‌ی باشی هه‌یه
PM:10:39:09/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2068
جار خوێنراوهتهوه