ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان له پارمای برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئینته‌رمیلان درێژه‌یدا به سه‌ركه‌وتنه‌كانی و 2-1 له پارمای برده‌وه
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 25ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ئینته‌رمیلان بووه میوانی پارما ، یارییه‌كه 2-1 له سودی ئینته‌ر میلان كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ئینته‌رمیلان ئه‌لێكسس سانچێز له خوله‌كه‌كانی 54 و62 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی پارماش هێرنانی جۆنیۆر له‌خوله‌كی 71 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئینته‌رمیلان بووه 59 خاڵ وله پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دایه به جیاوازی شه‌ش خاڵ له‌گه‌ڵ میلانی دووه‌م .
AM:01:24:05/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه