پاریس سانجێرمان گورزێكى كوشنده له به‌رشه‌لۆنه ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ى ئه‌ریك گارسیاى به‌رگریكارى یاتنه‌ى مانچسته‌ر سیتى زه‌برێكى توند له یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه بدات.
ناوى گارسیا به به‌هێز به یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و نزیك بوو له‌م زستانه‌دا یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه ، به‌ڵام كارگێڕى یانه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌ى بۆ هاوینى داهاتوو دواخستووه .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه دواخستنى گرێبه‌سته‌كه ڕه‌نگه ببێته هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه له ده‌ست به‌رشه‌لۆنه ده‌ربچێت ، به تایبه‌ت كه یانه‌ى پاریس سانجێرمان له ئێستادا هه‌وڵه‌كانى چڕكردۆته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ى گارسیا.
گرێبه‌ستى گارسیا له‌گه‌ڵ مان سیتى ته‌نها شه‌ش مانگى ماوه.
AM:11:04:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3744
جار خوێنراوه‌ته‌وه