وێنه.. كومان لیستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بۆ یارییه‌كه‌ی فرینكاڤرۆس ئاشكرا كرد
وێستگە سپۆرت-
ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی فرینكاڤرۆس له جه‌وله‌ی پێنجه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وررپا ئاشكرا كرد .
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له جه‌وله‌ی پێنجه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ببێته میوانی یانه‌ی فرینكاڤرۆسی هه‌نگاری و یارییه‌كه كاتژمێر 11ی شه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕۆناڵد كومان لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه ئاشكرا كرد و به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌ریه‌كه له مێسی وكۆتینۆ وتیرشتیگن له لیسته‌كه‌دا نین و پشووی پێداون و لینگلێتیش به‌هۆی پێكانه‌وه یاری ناكات.
PM:04:03:01/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 2000
جار خوێنراوه‌ته‌وه