ئه‌و تاكه یاریزانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بناسه كه له ماوه‌ی ڕابردووكه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ناوی ئه‌و یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه تاكه كه‌س بووه له یانه‌ی شاهانه نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی قه‌یرانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه یانه‌ی شاهانه بڕیاریدا موچه‌ی ته‌واوی یاریزانان و ئه‌ندامانی یانه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ماركا له ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووه كه ته‌واوی یاریزانان و ئه‌ندامانی ڕیاڵ مه‌درید ڕازی بوون به كه‌مكردنه‌وه‌موچه‌كه‌یان جگه له گاریس بێڵ كه‌ڕووی كرده یانه‌ی تۆتنهام .
ماركا جه‌ختده‌كاته‌وه به‌رپرسانی ڕیاڵ مه‌درید سێرجیۆ ڕامۆسیان ڕاسپارد بوو تا ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ یاریزانانی تیپه‌كه‌ی بكات ، به‌لاَم گاریس بێڵ ڕه‌تیكردبویه‌وه هیچ قسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رامۆس بكاتسه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته وكه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه .
PM:02:48:18/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3592
جار خوێنراوه‌ته‌وه