فه‌رمی.. مانچسته‌ر سیتی گرێبه‌ستێكی گرانبه‌های ئه‌نجامدا
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕۆبن دیازی به‌رگریكاری یانه‌ی به‌نفیكای پوروتوگالی واژوو كرد .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی به‌نفیكای پورتوگالی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ڕۆبن دیازی ئه‌ستێره و به‌رگریكاری لاوی یانه‌كه‌یان بوون بۆ یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به‌رامبه‌ر 68 ملیۆن پاوه‌ند له‌گه‌ڵ سێ ملیۆن و600 هه‌زار یۆرۆی تر وه‌كو پاداشت و ئاستی به‌رز.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه پورتوگالییه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له به‌رامبه‌ردا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئۆتامێندی به‌رگریكاری ئه‌و یانه‌یه واژوو كردووه به بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ .
گرێبه‌ستی دیاز ده‌بێته سێیه‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌ی مانچسته‌رسیتی پاش هه‌ریه‌كه له تۆرێس و ناسان ئاكی .
AM:10:54:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2968
جار خوێنراوه‌ته‌وه