ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ شكستی بە چێڵسی هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانەی لیڤەرپوڵ یاری لوتكەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە چێڵسی بردەوە.
لە یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی كرد . تایمی یەكەمی یارییەكە گۆڵی بەخۆوە نەبینی جگە لە كارتێكی سور كە لە خولەكی 45 بە ڕووی كریستنسنی بەرگریكاری چێڵسی بەرزكرایەوە .
تایمی دووەم لیڤەرپوڵ دوو گۆڵی لەسەریەكی لە ڕێگەی سادیۆ مانییەوە لەخولەكەكانی 50 و 54 تۆماركرد و یاریەكەش هەر بەو دوو گۆڵە كۆتاییهات .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی لیڤەرپوڵ بووە شەش خاڵ وچێڵسیش سێ خاڵی هەیە .
PM:08:47:20/09/2020
ئهم بابهته 1068
جار خوێنراوهتهوه