ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر یونایتد دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له یاریگای خۆی دووچاری شكستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو هات و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به یانه‌ی كریستیاڵ پالاَس دۆڕا .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد میوانداری یانه‌ی كریستاڵ پالاَسی كرد ، یاریه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی یانه‌ی میوان كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی كریستیاڵ پالاَس تاوسێند له‌خوله‌كی حه‌وت و دوو گۆڵه‌كه‌ی تریش وێلفرید زاها له خوله‌كه‌كانی 74 و85 تۆماری كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی مان یونایتدیش ڤان دی بیك له خوله‌كی 80 تۆماری كرد.
به‌مه‌ش یانه‌ی كریستاڵ پالاَس دووه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی تۆماركرد وخاوه‌نی شه‌ش خاڵ و مان یوناتیدیش هیچ خاڵێكی نییه و هه‌فته‌ی یه‌كه‌میش پشووی پێدرا.
PM:10:45:19/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوه‌ته‌وه