ڤیدیۆ.. له یارییه‌كی پڕ گۆڵدا لیڤه‌رپوڵ له چێڵسی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
له یارییه‌كی پڕ گۆڵدا یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ له یانه‌ی چێڵسی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 37ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له نێو یاریگای ئه‌نفێڵد میوانداری یانه‌ی چێڵسی كرد ، یارییه‌كه به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ له سودی لیڤه‌رپوڵ كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوڵ نابی كیتا وئارنۆڵد وڤیناڵدۆم و فێرمینهۆ وچه‌مپه‌رلین له خوله‌كه‌كانی 23 و 38 و 43 و 55 و84 تۆماریان كرد و سێ گۆڵه‌كه‌ی ی‌چێڵسیش هه‌ریه‌كه له جیرۆد و تامی ئابراهام و پۆلیسیچ له خوله‌كه‌كانی 48 و61 و73 تۆماریان كرد .
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی لیڤه‌رپوڵی پاڵه‌وان بووه 96 خاڵ وچێڵسیش به 63 خاڵ له پله‌ی چواره‌مدایه .
AM:12:29:23/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1516
جار خوێنراوه‌ته‌وه