ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوڵ و بێرنلی به‌رامبه‌ربوون
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له نێو یاریگای خۆی دوو خاڵی گرنگی له ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ یانه‌ی بێرنلی به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 35ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له یاریگای ئه‌نفێڵد میوانداری یانه‌ی بێرنلی كرد .
له خوله‌كی 34 ئه‌ندرۆ ڕۆبێرتسۆن گۆڵێكی بۆ لیڤه‌رپوڵ تۆماركرد و تایمی یه‌كه‌م به‌و تاكه گۆڵه كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا و له‌خوله‌كی 69 گای ڕۆدرێگز گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ بێرنلی تۆماركردوه‌و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
به‌و به‌رامبه‌ربونه خاڵه‌كانی لیڤه‌رپوڵ بووه 93 خاڵ و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه وبێرنلیش به 50 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌مدایه .
PM:08:21:11/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1080
جار خوێنراوه‌ته‌وه