‌فەرمى.. پاریس سانجێرمان بە یەكجارى ئیكاردى گواستەوە

وێستگە سپۆرت-


بە شێوەیەكى فەرمى یانەى پاریس سانجێرمانى فەڕەنسى گواستنەوەى ئیكاردى ئەرجەنتینى و هێرشبەرى یانەى ئینتەرمیلانى بە یەكجارى ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكى فەرمیدا یانەى پاریس سانجێرمان ئاماژەى بەوەكردووە كە بە شێوەیەكى فەرمى لەگەڵ ئینتەرمیلان ڕێكەوتوون بۆ گواستنەوەى یەكجارى ئیكاردى كە بە خواستن یارى بۆ یانە پاریسییەكە دەكرد .
یانە پاریسییەكە باس لەوەش دەكات كە تا 2024 گرێبەستیان لەگەڵ ئیكاردى واژووكردووە .
لاى خۆشییەوە پێگەى سكاى سپۆرت ئاشكراى كردووە كە بەرامبەر50 ملیۆن یۆرۆ و هەشت ملیۆن وەكو پاداشت گرێبەستەكەیان واژووكردووە .
 


PM:04:11:31/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری