بەرشەلۆنە نرخى فرۆشتنى كۆتینۆى دیارى كرد
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى نرخى دەستبەرداربونى لە فلیپ كۆتینۆى بەڕازیلى وئەستێرەى یانەكەى ئاشكرا كرد .
كۆتینۆ لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانەى بایرن میونخ یارى دەكات و كۆتایی ئەم وەرزە دەگەڕێتەوە یانە كەتەلۆنییەكە .
ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى ئاماژەى بەوەكردووە كە ئەریك ئەبیداڵى بەڕێوەبەرى وەرزشى بەرشەلۆنە دەیەوێت لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا دەستبەردارى تواناكانى كۆتینۆ بێت ، تا ئەوەى بە پارەى فرۆشتنى ئەو یاریزانە گرێبەستى تر واژوو بكەن .
لە كۆتایشدا ڕۆژنامەكە دەڵێت بەرشەلۆنە بە 80 بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ ئامادەیە دەستبەردارى كۆتینۆ بێت .
دانانى ئەم نرخە زۆرە لە كاتێكدایە كە ئاستی یاریزانەكە بە تەواوى دابەزیوە و كەس ئامادە نییە ئەو پارە زۆرە بدات.
AM:10:44:30/05/2020
ئهم بابهته 14056
جار خوێنراوهتهوه