ئاگادارن دۆخى بەرشەلۆنە چۆن تێكچووە
وێستگە سپۆرت-
جێگرى سەرۆكى یانەى بەرشەلۆنە وەڵامى بەیاننامەكەى یانەكە دەداتەوە و جەختیشدەكاتەوە كە ئەوان باجێكى گەورە دەدەن و پاساویشى بۆ وتەكانى هەیە .
لە ماوەى ڕابردوودا ئیملى رۆسودى و شەش ئەندانى تر لە بەرشەلۆنە دەستیان لە كار كێشایەوە بەهۆى گەندەڵى لەناو یانەكەدا و ڕۆسودى وتبوى كە كەسێك خیانەت لە خەزێنەى یانەكە دەكات وپارەیەكى زۆرى داوە بە كۆمپانیایەك .
یانەى بەرشەلۆنەش ڕاستەوخۆ وەڵامى ئەو ئەندامەى پێشووى یانەكەیان دایەو و ئاشكراشیان كرد سكاڵاى فەرمى لەسەر تۆمار دەكەن .
لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ جێگرى پێشووى سەرۆكى بەرشەلۆنە دەڵێت بەڵگەى تەواوم پێیە بۆ قسەكانم و دڵنیشام كە سەرۆكایەتى ئێستاى یانەكە باجێكى گەورە دەدات ، بەڵام ئێستا كاتى گونجاو نییە بۆ خستەڕووى بەڵگەكان .
PM:01:36:11/04/2020
ئهم بابهته 1968
جار خوێنراوهتهوه