ئەستێرەیەك تواناكانى پێشكەشى ڕیاڵ مەدرید دەكات و یانەكەش ڕەتیدەكاتەوە گرێبەستى لەگەڵ بكات
وێستگە سپۆرت-
بریكارى ویلیان داسێلڤاى بەڕازیلى وئەستێرەى یانەى چێڵسى تواناكانى ئەو ئەستێرە بەڕایلیە پێشكەشى یانەى ڕیاڵ مەدرید دەكات و یانە ئیسپانییەكەش ڕەتیدەكاتەوە گرێبەستكردن لەگەڵى ڕەتدەكاتەوە .
لە ماوەى ڕِابردوو ویلیان بە فەرمى ڕۆشتنى لە یانەى چێڵسى لە كۆتایی وەرزى ئەمساڵ ڕاگەیاند و پێشتریش بریكارەكەى تواناكانى پێشكەشى بەرشەلۆنەكرد یانە كەتەلۆنییەكەش ڕەتیكردەوە گرێبەستى لەگەڵ بكات .
پێگەى دیفینساسێنتراڵى ئیسپانى ئاماژەی بەوەكردووە كە بریكارى ئەو یاریزانە بەڕازیلیە تواناكانى ویلیانى پێشكەشى ڕیاڵ مەدرید كردووە ، بەڵام یانە شاهانەییەكەى ئیسپانیا هاوشێوەى بەرشەلۆنە گرێبەستكردنى لەگەڵ ئەو یاریزانە ڕەتكردۆتەوە .
AM:11:17:10/04/2020
ئهم بابهته 19528
جار خوێنراوهتهوه