‌بەرشەلۆنە نرخى ڕاكیتیچى ئاشكرا كرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى نرخى ئیڤان راكیتیچى كرواتى و ئەستێرەى هێڵى ناوەندى یانەكەى ئاشكرا دەكات .

لە ماوەى ڕابردوودا ڕۆژنامەى ماركاى ئیسپانى ئاماژەى بەوەكردبوو كە یانەى ئەتلەتیكۆ مەدرید گرنگى بە گواستنەوەى ڕاكیتیچى ئەستێرەى هێڵى ناوەندى یانەى بەرشەلۆنە دەدات.

ڕۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ونزیكى یانەى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى بەرشەلۆنە ئامادەی نیشانداوە بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى تواناكانى ئەو ئەستێرە كرواتییە بێت بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید .

لە كۆتایشدا سپۆرت دەڵێت تاكو ئێستا یانەى ئەتلەتیكۆ مەدرید هیچ جوڵەیەكى فەرمى نەكردووە بۆ گواستنەوەى ئەو یاریزانە .
 


PM:02:58:05/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری