‌وێنە.. یانەى ئەیاكس گاڵتە بە ڕامۆس دەكات و ئەو بەرگریكارەش وەلآم دەداتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئەیاكس ئەمستەردامى هۆڵندى لە پەڕەى فەرمى یانەكە لە تویتەر گاڵتە بە ڕامۆس دەكات و و ئەو بەرگریكارەش وەلآم دەداتەوە .

وەرزى ڕابردوو یانەى ئەیاكس ئەمستەردام ڕیاڵ مەدریدى لە یانە پاڵەوانەكان كرد دەرەوەو بە ئەنجامێكى گەورە لێی بردەوە.

لە  پەڕەى فەرمى خۆیان یانەى ئەیاكس وێنەیەكى رامۆیان بلآوكردۆتەوە كە لە شوێنى ڤى ئاى پێ هەستاوەتە سەرپێ وئیشارەت بۆ ناوبژیوان دەكات و لە بەرامبەردا یانەكە رەسمێكى تادێچى ئەستێرەى یانەكەیان داناوە پاش تۆماركردنى گۆڵ لە ڕیاڵ مەدرید هەمان ئاماژەى كردووە .

لە بەرامبەردا رامۆسیش وەكو وەلآدانەوەیەك بۆ یانەى ئەیاكس وێنەى خۆى داناوە بە چوار نازناوى خولى یانە پاڵەوانەكانەوە .
  


PM:02:24:02/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 5968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری