‌مانچستەرسیتی بە شێوەیەكی جیاواز هاوكاری بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا نیشان دەدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەرسیتی یاریگای ئیتیحاد لە پێناو ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخان دەكات.

ڤایرۆسی كۆرۆنا تەواوی چالاكییە وەرزشییەكانی ئەوروپا وبەرشیتانیاشی وەستاندووە .

رۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی ئاشكرای كردووە ئیدارەی یانەی مانچستەرسیتی یاریگای ئیتیحادیان پێشنیازكردووە بۆ خزمەترگوزاری تەندروستی لە پێناو رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێشنیازەكەشی لەلایەن بەرپرسانی تەندروستییەوە پەسەندكراوە .

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە  بەرپرسانی تەندروستی لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی ژوور و هۆڵەكانی یاریگادەكەن لە پێناو ئەوەی كە بۆ هاوكاری وپێویستییەكانی ڤایرۆسەكە بەكاربهێنرێت .


PM:11:04:28/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری