‌چاوەڕواننەكراو.. یانەیەكی گەورە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە كردووە و یانەی شاهانەش داوای 500 ملیۆن دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەریونایتد پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە كردووة بۆ گواستنەوەی ڤالڤیَردی ئەستێرەی لاوی هێڵی ناوەندی یانە ئیسپانییەكە . 

لە ماوەی ڕابردوو چەند رۆژنامەیەك لە ئینگلتەرا ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئۆلی گۆنار سۆڵشیاری نەرویجی وراهێنەری یانەی مانچستەریونایتد ئارەزووی بەدەستهێنانی تواناكانی ڤالڤێردی ئەستێرەی لاوی هیَڵی ناوەندی یانەی شاهانە دەكات .

رۆژنامەی میرەری بەڕیتانی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی یانەی مانچستەریونایتد پەیوەندیان بە بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە كردووە لە پێناو گفتووگۆكردن بە گواستنەوەی ڤالڤێردی 21 ساڵ .

رۆژنامەی میرەر دەڵێت بەرپرسانی یانەی شاهانە وەڵامی بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەكەیان داوەتەوە كە  لەبەرامبەر بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كە 500 ملیۆن یۆرۆیە ئامادەن ڤالڤێردی بفرۆشن .

ئەم وەڵامەی یانەی شاهانە ئەوە دەگەیەنێت كە بەهیچ جۆرێك نایانەوێت دەستبەرداری ئەو ئەستێرەیە بن 


PM:10:02:28/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 27996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری