‌هۆكارێكی زۆر گرنگ هێرشبەرێكی لە بەرشەلۆنە نزیكردۆتەوە

وێستگە سپۆرت-

رۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبەری یانەی ڤالێنسیا ئەمڕۆ سێشەممە بەشداری مەشقەكانی یانەكەی نەكردووە و ئەمەش ئەو یاریزانەی هێندەی تر لە بەرشەلۆنە نزیكتر كردۆتەوە .

ئەمڕۆ سێشەممە یانەی ڤالێنسیا راهێنانەكانیان بۆ رووبەرووبونەوەی یانەی لیونسیا دەستپێكردووە لە قۆناغی 16ی جامی شایی ئیسپانیا كە سبەی شەو ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەكە باسی ئەوەی كردووە كە رۆدریگۆ بەشداری راهێنانەكانی نەكردووە .

رۆدریگۆی 28 ساڵ لە وەرزی ئەمساڵ لە 28 یاریدا لە تەواوی پاڵەوانێتیەكان چوار گۆڵی تۆماركردووە و 10 گۆڵیشی دروستكردووە .


PM:04:31:28/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 11960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری