‌كاردانەوەی زیدان پاش بردنەوە قورسەكەیان لە بەلەدوەلید

وێستگە سپۆرت-

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید خۆشحاڵی خۆی بردنەوەكەیان لە بەلەدوەلید نیشاندا و جەختشیدەكاتەوە كە گرتنی پێشەنگی ریزبەندی هیچ ناگەیەنێت.

لە پاش یارییەكە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا زیدان وتی: خۆشحاڵین بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە بێگومان یارییەكی قورس بوو ، بەڵام نابێت دڵخۆشبین بەوەی كە چوینەتە پێشەنگی ریزبەندی و دەبێت تا كۆتایی هەوڵ بدەین لە پێناو بردنەوەی نازناوەكە .

زیدان وتیشی هێشتا 16یاری لە خولی ئیسپانی ماوە بۆیە بەم سێ خاڵە نابنە پاڵەوان.

زیدان ستایشی ناچۆشی كرد كە هەمیشە یاریزانێكی گرنگی یانەكە بووە.

لە كۆتایشدا لەسەر مردنی كوبی براینتی ئەستێرەی پێشووی باسكە زیدان وتی: زۆر دڵتەنگین بە كۆچی دوای ئەو ئەستێرەیە . 


AM:10:44:27/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 9684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری