‌هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

لە راهێنانەكانی یانەی ریاڵ مەدرید هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی یانەكە ئەویش گەڕانەوەی ئیدین هازاردە بۆ مەشقەكان و یاریكردنی بە تۆپ .

رۆژنامەی ماركای نزیكی یانەی ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوە كردووە كە پاش بردنەوەیان لە یانەی سالامانكا لە جامی شایی ئیسپانیا ، ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی ریاڵ مەدرید مەشقەكانی دەستپێكردووە بۆ یارییەكەی بەلەدوەلید لە هەفتەی 21 خولی ئیسپانیا كە رۆژی یەكشەممە بەڕێوەدەچێت .

ماركا باس لەوە دەكات كە ئیدین هازاردی بەلجیكی وئەستێرەی یانەكە گەڕاوەتەوە راهێنانەكان و بە تۆپ مەشقی كردووە بە تەواوی نزیكە لە گەڕانەوە بۆ یارییەكانی یانەكەی .

هاوكات ماركا باسی لە رامۆسیش كردووە وئاماژەی بەوە كردووە ئەو بەرگریكارەكەش بە تۆپ و بێ تۆپیش راهێنانی كردووە .


PM:09:36:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 14308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری