‌ڤیدیۆ.. یەكەم كێشە لە نێوان پیكی وكیكی سیتین دروست بووە

وێستگە سپۆرت-

جیرارد پیكی ئیسپانی وبەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە توڕەیە لە بریاری كیكی سیتینی راهێنەری یانەكەی بە ئەنجامدانی راهێنانەكان لە كەشێكی سارد و باراناویدا .

دوێنێ لە شاری وەرزشی خوان گامبەر كیكی سیتین بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە رەتیكردەوە راهێنانەكان بەڕێوەدەنەچێت وبە ئاسایی یاریزانەكان مەشقەكانیان ئەنجامدا وچەندین یاریزانی لاوی یانەكەش لە نمونەی ئانسۆ فاتی وریكی بۆیج و كارلێس پیرێز و چەندانی تر بەشداریان تێدا كرد .

لای خۆیەوە جیرارد پیكی بەرگریكاری یانەكە ڤیدیۆیەكی داناوە كە یاریزانەكانی یانەكە لە كەشێكی سارد و باراناویدا دێنە یاریگاوە توڕەبونی خۆی لە راهێنەری نوێی یانەكە نەشاردۆتەوەو نوسیویەتی : لە ژێر سەرپەرشتی ڤالڤێری لە كەشی لەمە باشتریشدا راهێنانەكانمان هەڵوەشاندۆتەوە .

لە ڤیدیۆكەشدا وا دەردەكەوێت كە هاوڕێكانی دڵی بدنەوەو ێی دەڵێن( دەی دەی وەرە )




PM:12:40:22/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 27680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری