‌ئاگاتان لێیە رۆناڵدۆ چی دەڵێت لەسەر رووبەڕووبونەوەی ریاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس هیوادارە لە قۆناغی 16 رووبەرووی ریاڵ مەدرید نەبنەوە .

لە پاش یارییەكەی بایەرلیڤەركوزن ولە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی سكای سپۆرت سەبارەت بە رووبەڕووبونەوە ریاڵ مەدرید رۆناڵدۆ وتی: ئەوان تیپێكی زۆر بەهێز و خاوەن ئەزمونێكی زۆرن لە خولەكەدا ، هیوادارم لەم قۆناغە رووبەروویان نەبینەوە و دەخوازم لە یاری كۆتایی بەرامبەریان یاری بكەین .

جێگەی ئاماژەیە رۆناڵدۆ خاوەنی چوار نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانە لەگەڵ ریاڵ مەدرید.


AM:11:30:12/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 11820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری