‌لاوتارۆ مارتینێز بابەتی پەیوەندیكردنی بە بەرشەلۆنەوە یەكلایی كردەوە

وێستگە سپۆرت-

لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بێ هیوا دەكات و دەڵێت ئینتەرمیلان ماڵی منە و ئاسودەم تێیدا و بابەتی چونی بۆ بەرشەلۆنە كۆتایی پێدەهێنێت .

ماوەیەكە ناوی لاوتارۆ مارتینێز  لە لایەن رۆژنامەكانی ئەوروپاوە دەبەسترێتەوە بە یانەی بەرشەلۆنەوە و زۆرێك لەسەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە یانە كەتەلۆنییەكە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینيە واژوو دەكات .

لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی سكای سپۆرتی جیهانی لاوتارۆ دەڵێت: بە نیسبەت منەوە دووپاتیدەكەمەوە كە ‌ئینتەرمیلان ماڵی منە و بە باشترین كاتی ژیانم تێدەپەڕم لەو یانەیە . 

لاوتارۆ دەشڵێت: بەرپرسانی ئینتەرمیلان لەیەكەم رۆژەوە متمانەیان بە تواناكانی من هەبووە وئەوەش گرنگترین شتە بۆ یاریزان.

لە كۆتایشدا لاوتارۆ وتی : لە ئێستادا تەنها بیرو هۆشم لای راهێنانەكانی یانەكەم و بەرگریكردنە لە درێسی تیپەكەم . 


PM:04:06:06/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 15224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری