ساری لە بارەی رۆناڵدۆوە هەواڵێكی ناخۆشی راگەیاند
وێستگە سپۆرت-
ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی وراهێنەری یانەی یۆڤانتۆس ئامادەنەبونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر یانەی ئەتلەنتا رادەگەیەنێت.
بڕیارە سبەی لە یارییەكانی هەفتەی 13ی خولی ئیتاڵی یانەی ئەتەلەنتا میوانداری یۆڤانتۆس بكات .
لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی فەرمی یانەكەی ساری راهێنەری یۆڤانتۆس دەڵێت: پێویست بە هەندێ روونكردنەوە ناكات لەسەر كریستیانۆ رۆناڵدۆ، دەبێت لێ بگەڕێن تا یاریزانەكە بە باشترین شێوە دەردەكەوێتەوە .
ساری دەشڵێت : رۆناڵدۆ بۆ یارییەكەی ئەتلەنتا ئامادە نابێت و دۆخی باش نییە و دەمانەوێت بۆ یارییەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەكان بە باشی ئامادە بێت .
ساری باس لە یاریزانەكانی تر دەكات و دەڵێت : هەریەكە لە میرالیم پیانیچ و كوادرادۆ وماتویدی ئامادەن بۆ یارییەكەی ئەتلەنتا ، بەڵام رابیۆت و ئەلێكس ساندۆ بەهۆی پێكانەوە بەشداری ناكەن .
PM:07:07:22/11/2019
ئهم بابهته 5172
جار خوێنراوهتهوه