‌هەواڵێكی ناخۆش بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەی عێراق لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر بەحرەین  لە تواناكانی عەلی عەدنان بێبەش دەبێت . 

باسل گۆرگیسی بەڕێوەبەری كارگێری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند عەلی عەدنان بەهۆی سزادانەوە ناتوانێت لەیاری بەرامبەر بەحرێن بەشداری بكات و سەرجەم ئەو یاریزانانەش كە پێكانیان هەیە گەڕاونەتەوە تیپەكە.

گۆرگێس لە لێدوانێكدا وتيشى : عەلی عەدنان لەیاری سێ شەممەی داهاتوو بەشداری ناكات، بەڵام هەریەك لە موهەنەد عەلی و محمد حەمید گەڕانەوە مەشقەكان پاش ئەوەی لەیاری بەرامبەر ئێران توشی پێكانێكی سوك هاتن.

یاری عێراق و بەحرێن لەسەر یاریگای عەمانی نێودەوڵەتی لە پایتەختی ئوردن ئەنجام دەدرێت لەمیانەی جەولەی پێنجەمی پاڵاوتنی جامی جیهانی و جامی ئاسیا.


AM:11:23:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری