ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس به زه‌حمه‌ت له هێلاس ڤیرۆنای برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆس به زه‌حمه‌ت و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی هێلاس ڤیرۆنای برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی یۆڤاتۆس له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی هێلاس ڤیرۆنای كرد ، یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی یۆڤی كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی یۆڤانتۆس ئارۆن رامسی وكریستیانۆ رۆناڵدۆ به لێدانی سزا له خوله‌كه‌كانی 31 و49 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی هێلاس ڤیرۆناش فیلسو له خوله‌كی 21 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی یۆڤانتۆس بووه 10 خاڵ وبه كاتی چووه پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی .
PM:08:53:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2476
جار خوێنراوه‌ته‌وه